ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، مژدە بە خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشین دەدات، كە لەو ماوەیەدا لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی شوقەكانی كرێچییان لە هەولێر دادەندرێت.
پارێزگارى هەولێر لەبارەی شوقەی كرێچییان كە زیاتر لە چوار هەزار و 100 شوقەیە و راگەیاندنی ناوی ئەو كەسانەى كە فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە تایبەت بە ماڵپەڕى پارێزگاى هەولێر ئاشکراى دەکات، لە دوو شوێنی زۆر باشی هەولێر کە دەكەوێتە نێوان شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، دەست بە دروستكردنی شوقەی كرێچییان دەكرێت و جەنابى سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی پڕۆژەكە دادەنێت و دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكەش، ناوی ئەو كەسانە رادەگەینرێت، كە فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە.
پارێزگارى هەولێر دەشڵێت: "لیژنەیەك كاری پاككردنەوەی ناوەكان دەكات، دوای پاكتاوكردنی ناوەكان و ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە، ئەوكات بەوپەڕی شەفافی و دادپەروەری و بەپێی مەرجەكان، ناوەكان و به چاودێریی داواكاریی گشتی، پرۆسهی تیروپشك بۆ كرێنشینهكان بهڕێوه دهچێت و ناوەكان رادەگەیەندرێن."
گوتیشى: "دروستكردنی شوقە بۆ خەڵكی كەمدرامەت و كرێچی بیرۆكەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانه بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی كێشەی نیشتەجێبوون و ئاوڕدانەوە لە خەڵكی هەژار و خۆى چاودێریی وردی پڕۆسەكە دەكات و زۆر گرنگیی پێ دەدات و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی هەژار و كرێنشینن، بۆیە دەبێت كارەكە زۆر بە دادپەروەری و بە دروستی بكرێت".
پێشتر راگەیەندرابوو بە بڕیارێکی سەرۆكی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 20 ھەزار شوقە لە رێگەی وەبەرھێنان و بە پاڵپشتیی حکوومەت بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروست دەکرێت، لە 17ی6ی2022وە بۆ 4ی7ی2022 لینكی فۆڕمی شوقەی كرێنشینان و كەمدەرامەتان كارا كرا، دواجار 119 هەزار و 919 كەس ناوی خۆیان تۆمار كرد.
پــرۆژەکـــە ســێ جــۆر یــەکــەی نـیـشــتــەجــێبــوون لـەخـۆ دەگــرێ، 80 مەتری بـە پـێـشــەکـیی چوار ھـەزار دۆلار و 100مەتری بـە پـێـشــەکـیی پێنج ھـەزار دۆلار و 120مەتری بـە پـێـشــەکـیی شەش ھــەزار دۆلار دەبـێــت و قــســتــەكانیش بۆ ماوەی 15 ســـاڵ دەبن.
وەڵام بدەوه