پرۆسەی سیاسی پرۆسەیەکی فرە رەهەندە
جیا لەم فرە رەهەندبوونەی پرۆسەی سیاسی، ئەرک و بەرپرسیارەتی دیوەکەی تری نکۆڵی لێنەکراوی ئەم پرۆسەیەیە.
دونیای سیاسەت بە گشت رەهەندو دیوە شاراوەو ئاشکراکانی، دونیایەکی رەنگاڵەیە. ئەو هێزو لایەنە سیاسیانەی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی سیاسی و بە ئاڕاستەی خزمەت و پاراستنی نیشتیمان و کارکردن بۆ بەرژەوەندی گشتی کۆدەبنەوە، بمانەوێ و نەمانەوێ پاپەندکراوی کۆمەڵێک یاساو رێسای نەنووسراون.
یەکێک لەم یاسا نەنووسراوانە پاپەند بوونە بە پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، ئارامی وڵات، بەرەوپێشەوەبردنی کۆمەڵگا و هێنانەکایەی جۆرێک لە کۆدەنگی و یەکڕیزی لە پێناو سەرخستنی ئەو پرەنسیپ و ئامانجانەی کۆمەڵگا لە ئاڵۆزی و بێ سەرووبەری دەپارێزێ و دواجار سیمایەک جوان و دۆخێکی ناوەکی هێمن بە سەرلەبەری کایەی سیاسی و ژیان و رەهەندەکانیەوە دەبەخشێ.
وەڵام بدەوه