لە ڕێگای سوومەندبوونیانە لە چەند دەرماڵەیەك
ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لە بارەی زیادكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدات و جەختیشدەكاتەوە لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە كاردەكرێت چەند دەرماڵەیەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەكانی 70 و 80 ی پێشمەرگە زیادبكرێت و هاوكات مووچەی خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆش زیادبكرێت.
عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، هێزەكانی خانەنشینیی ناوخۆ مووچەیان زۆر كەمە بۆیە كاركراوە لە ڕێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە مووچەكەیان لەكاتی خانەنشینبوونیاندا زیادبكرێت و ئامادەسازی كراوە كە لە پەرلەمانەوە پڕۆژەیاساكە پەسەندبكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانی پێشمەرگە ئێستا مووچەیان كەمە و كاردەكەین كە هاوتای هێزەكانی ناوخۆ بكرێن لەڕێگەی خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە.
وەڵام بدەوه