كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه به وه‌كاله‌ت له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی لاناز رای گه‌یاند، به‌هۆی پاڵپشتیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌و پاڵاوگه‌یه كراوه‌ته‌وه، دوور ده‌بین له كێشه‌ی به‌نزین و كوالێتیشی باشتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەوەکالەت، له وتارێكدا رای گه‌یاند، كه‌رتی تایبه‌ت هاوشانی كه‌رتی گشتیی خزمه‌تێكی باش ده‌كه‌ن و چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگیش له ماوه‌ی رابردوو له‌و رێیه‌وه خراونه‌ته گه‌ڕ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ژێرخانێكی گرنگ ده‌بێت بۆ كوردستان، له ماوه‌ی رابردوویشدا به‌هۆی چه‌ندان گوشار تووشی كێشه‌ی به‌نزین بووین، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی پاڵپشتیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه ئه‌و پاڵاوگه‌یه كراوه‌ته‌وه، دوور ده‌بین له‌و كێشه‌یه به كوالێتی باشه‌وه نرخه‌كه‌ی به 800 دینار ده‌بێ.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه به وه‌كاله‌ت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌و پاڵاوگه‌یه توانایه‌كی گرنگی هه‌یه و ده‌توانێ هه‌نگاوی گرنگتر بێت.
وەڵام بدەوه