KurdistanPress...

CLOSE

با ئەم کۆنگرەیە نەوعی بێت

با ئەم کۆنگرەیە نەوعی بێت

زیاتر لە دوازدە ساڵ بەسەر دوا کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێپەڕیوە. 

لەوەتەی پارتی دامەزراوە دەیان قۆناغی سەرکەوتن و نشوست و هەورازو نشێوی سەختی خەباتی چەکداری و سیاسی و دیپلۆماسی بڕیوە. رووبەرووی دۆسیەو پلانی دوژمنان و نەیاران و کەرت بوون و پەرت بوون بۆتەوە. بەڵام  دواتر توانیویەتی بە ئیرادەو هێزی لە بن نەهاتووی تازەوە، رێکخستنەکانی رێک بخاتەوەو پتەوتر و شێلگێرانەتر لە جاران بێتەوە کۆڕی خەباتی سیاسی و بەهێزەوە دەربکەوێت. 

لە سەرووبەندی گرێدانی کۆنگرەی حزب و دوای تێپەڕبوونی دوازدە ساڵ بە سەر دوا کۆنگرەوە، گرینگە هەڵبژاردنی سەرکردایەتی تازە لە سەر بنەمای توانا و لێوەشاوەیی و شیاوبوون بێت. 
ئەندامانی سەرکردایەتی گەرەکە توانای بەهێزکردنی رێکخستنەکانی حزب و یارمەتیدانی حکومەت و دامودەزگا فەرمیەکانیان و زیاتر نزیک بوونەوە لە بنکە جەماوەریەکانیان هەبێ و خۆیان لە جەماوەر جیا نەکەنەوە. 

سەرکردایەتی نوێ پێویستە خوێنی تازە بکاتەوە ناو شادەمارەکانی حزب و هێزو تواناو توانستی تازەی پێ ببەخشن و دیواری نیوان خۆیان و جەماوەر برووخێنن و هیوا بۆ کۆمەڵگا بگێڕنەوەو ببن بە جێگەی متمانەو بڕوای جەماوەر و خۆیان و حزب  نەخەنە دۆخی پاشاگەردانی و چەقین و نائومێدیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه