Kurdistan Press - مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/10/2022، لە بەردەوامیی پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کارنامەی خۆی و دەستەبەرکردنیخزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیجیی وەرچەرخانی دیجیتاڵیڕەگەیەندرا و لە ڕێوڕەسمەکەدا مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەمەش دەقی وتاری مەسرور بارزانی:

بە ناوی خوای گەورە و مێهرەبان

ئامادەبوانی بەڕێز بەیانیتان باش

زۆر بەختەوەرم کە ئەمڕۆش لێرە لەگەڵ یەکین بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی گرنگی دیکە ڕابگەیەنین، کە ئەویش ستراتیجیی وەرچەرخانی دیجیتاڵییە وبەشێکە لە پرۆسەی چاکسازیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بەدجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان وهەنگاونان بەرەو حکوومەتی ئەلیکترۆنی.

بەپێویستی دەزازنم دەستخۆشی لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ ئامادەکردنی ئەم ستراتیجییەو کارکردنی بەردەوام و بێوچان لە پرۆسەی بەدیجاڵکردن، هەروەها زۆر سوپای هاوکاری و هەماهەنگیی شانشینیی یەکگرتوو، بەتایبەتیکونسوڵی گشتی، بەڕیز دەڤید هاند و تیمەکەی بکەم کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەرهەمهێنانی ئەم ستراتیجییە و هاوکاریکردنی نووسینەکەم لەمبوارەدا.

ئێمە ئامانجمان لەم ستراتیجییە ئەوەیە کە لە دوو تا سێ ساڵی داهاتوو، واتا تا کۆتایی ساڵی 2025 حکوومەتی هەرێمی کوردستان ببێتەیەکێک لە سەرلیستی حکوومەتەکانی ناوچەکە لە بواری بەدیجاڵکردن و حکوومەتی ئەلیکترۆنیدا، بۆ ئەم مەبەستەش نەخشەڕێگایەکمان هەیەکە دەستمان بە جێبەجێکردنی کردووە، ئەم نەخشەڕیگەیە هاوکاری و ئاسانکارییەکی زۆر پێشکەشی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ونووسینگەی سەرۆک وەزیران دەکات بۆ ئەوەی دەستنیشانی ئەو کار و خزمەتگوزارییانە بکەن کە گرنگن و کاری لەپێشینەن بۆ ئەنجامدانیان،بۆ نموونە لە مانگی 8ی ئەمساڵ سیستمی دیجتاڵیی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین جار کارا کرد. پاشان لە مانگی 9داسەنتەری ناوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان لە فەرمانگەی تەلنەلۆجیای زانیاری کردەوە کە هەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەیبنیادنانی ژێرخانێکی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان. هەروەها خزمەتێکی زۆری دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆئەوەی زۆر باشتر و خێراتر و کاراتر خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی هاووڵاتییان و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بکەن. هەروەهاهەنگاوێکی زۆر گرنگیشە بەرەو برەودان بە ڕوونی و شەفافیەت و نەهێشتنی بیرۆکرای و ڕێگەگرتن لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانیگشتی.

لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک بەشێک لە پڕۆژەی بەدیجاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان سیستمێکی نوێی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانڕادەگەنین، کە بە شێوەیەکی زۆر ئاسانتر و خێراتر و هەرزانتریش خاوەنکار و وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان دەتوانن کۆمپانیاکانیانتۆمار بکەن، ئەمەش کاریگەریی باشی لە بواری گەشەپێدانی وەبەرهێنا لە هەرێمی کوردستان دەبێت.

پڕۆژەیەکی دیکەمان لە بواری دیجیتاڵیدا کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بخرێتە کار، سیستمی ڤیزای ئەلیکترۆنییە، واتا ئیڤیزا، کە ئەویشکارئاسانییەکی باش دەکات بۆ گەشتیاران و هاتنی خەڵکی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە دەستخۆشی لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و بەڕێز هیوا ئەفەندی و تیمەکەی و هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوکار ویارمەتیدەر بوون بۆ دروستکردنی ئەم ستراتیجییە. لێرەدا پابەندبوونی خۆمان بە بەردەوامیی کارکردن بە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنیحکوومەت دووپات دەکەینەوە کە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه