Kurdistan Press - هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە تووشبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبه هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە تووشبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبه | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە تووشبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبه

ديندار زێباری رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە تووشبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبه‌ر و، له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بازرگانی به‌و مادده‌یه‌ ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (18ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئێستا هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە تووشبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، ئاماره‌كان مه‌ترسیدران، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌نگاوی جیددی بگرێنه‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌ به‌كارهێنان و بازرگانیكرن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌. ده‌شڵێت: له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مادده‌یه‌ ده‌چێندرێت و ده‌هێندرێته‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نها ناتوانێت رووبه‌ڕووبه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ببێته‌وه‌، پێویستیمان به‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی وڵاتانه‌، چونكه‌ دیارده‌كه،‌ دیارده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌، هه‌ر بۆیه‌ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر.

هه‌روه‌ها رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، مامۆستایانی ئایینی، رێکخراوەکان و ناوەندەکانی خوێندن کرد قوتابیان، فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌كانی هۆشبه‌ر ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

ئه‌م داوایه‌ی دیندار زێباری له‌ كاتێكدایه‌، رۆژانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ئه‌ندازه‌ و بڕی جیاواز له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمدا ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گرن و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌شێك له‌و مادده‌ هۆشبه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و به‌شێكیشی له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ دزه‌ی پێده‌كرێت بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا