هەولێر — سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی شوێنە بازرگانییەکان دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە ڕێکارەکان تووند دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، دواین زانیاری لەسەر بڕیاری هەڵواسینی تابلۆ و زمانی فەرمی سەر تابلۆکان ئاشکرا کرد.
ناوبراو جەختی کردەوە کە لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەر دووکانێک یاخود شوێنێکی بازرگانی تابلۆکەی بە زمانی کوردی نەبێت، لێدەکرێتەوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە سنووری قەزای خانەقین، پرسی بەکارهێنانی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکان ڕووبەڕووی قەدەغەکردن بووەوە و لە دژی زمانی کوردی هەنگاو نرا، کە کاردانەوە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەسەر ئاستی جەماوەری و میدیایی بەدوای خۆیدا هێنا.


وەڵام بدەوه