بەیانی ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئاب، نرخەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستاندا دابەزینێکی بەرچاویان تۆمار کرد و ئاستی نرخەکان بۆ هەرزانبوونەوەی بەرچاو وەرچەرخان.
شاخەوان مەجید، خاوەنی زێڕنگری ئیمان ڕایگەیاند، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕووی لە دابەزین کردووە و گەیشتووەتە 4,420 دۆلار، کە ئەوەش نزمترین ئاستی تۆمارکراوی زێڕە لە دوای 19ی ئابەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنیا لە ڕۆژی هەینیدا نرخەکان بە رێژەی زیاتر لە 3% دابەزیبوون.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە و ئاڵوگۆڕە خێرایانەی بازاڕ، خاوەنی زێڕنگری ئیمان ڕوونی کردەوە کە ئەم پشێوییە بەهۆی ئاڵۆزییەکان و دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر پێگەکان لە ناوچەکەدا هاتووهتە ئاراوە.
بەپێی وتەی ناوبراو، نرخی ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ جیاوازییەکی زیاتر لە 15 هەزار دیناری بۆ هەر مسقاڵێک بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
زێڕی عەیار 18: 817,000 دینار
زێڕی عەیار 21: 950,000 دینار
زێڕی عەیار 24: 1,087,000 دینار


وەڵام بدەوه