نرخی بەنزینی بازرگانی لە بازاڕی ئازاددا دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد و ئەمەش راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەکاندا دروست کردووە.
دەقی هەواڵەکە:
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی ئاب، رێبوار ساڵح، خاوەنی بەنزینخانەیەک لەسەر شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر رایگەیاند کە هەفتەی ڕابردوو نرخی یەک لیتر بەنزینی بازرگانیی نۆرماڵ بە 1,650 دینار دەکڕدرا و بە 1,750 دینار دەفروشترا. بەڵام ئەمڕۆ نرخی کڕینی یەک لیتر بەنزین بە 1,400 دینار بەدەستیان گەیشتووە، بەمەش نرخەکەی لە بەنزینخانەکاندا بۆ 1,500 دینار دابەزیوە.
هۆکارەکانی دابەزینی نرخ:
زیادبوونی بەنزینی پاڵپشتیکراو: زیادکردنی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزین بە نرخی 750 دیناری دابەش دەکەن، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە کەمکردنەوەی جەنجاڵی و دادابەزینی نرخدا هەبووە.
پێشبینییەکانی ئاییندە: ئەگەر ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دەفرۆشن لە هەولێر بگاتە 70 بەنزینخانە، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا نرخی بەنزینی بازرگانی بۆ 1,200 دینار بۆ هەر لیترێک دابەزێت.
کۆنتڕۆڵکردنی قۆرخکاری: بەشێک لە گرانبوونی پێشووتری بەنزین پەیوەندی بە قۆرخکاری و بەکارهێنانی ئاستی بەرزی خواستەوە هەبوو لەلایەن هەندێک خاوەن بەنزینخانەوە.


وەڵام بدەوه