بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران: پێدانی بەنزین بە فەرمانگەکانی حکوومەت ڕاگەیەندرا
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی نوێی لەبارەی دابینکردنی بەنزین دەرکرد و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ وەرگرتنی بەنزین ڕابگرن.
پوختەی بڕیارەکە:
داواکارییەکان ڕادەگیرێن: سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکوومییەکان ئاگادار کراونەتەوە کە نووسراو بۆ داواکردنی بەنزین بەرز نەکەنەوە.
هۆکاری بڕیارەکە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی کەمیی بەرهەمهێنان و بوونی کورتهێنان لە دابینکردنی سووتەمەنی، ئەم هەنگاوە نراوە.
لەپێشینەیی بۆ هاووڵاتییان: ئامانج لەم بڕیارە تەرخانکردنی زۆرترین بڕی بەنزینە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی هاووڵاتییان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیەکاندا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا زۆربەی بەرهەمی بەنزین لەلایەن حکوومەتەوە بۆ بەنزینی پاڵپشتیکراو (۷٥۰ دیناری) ئاڕاستە دەکرێت و بەسەر شۆفێران و هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه