کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ جگە لە دەڤەری گەرمیان، لە ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێ و سبەی "نزیک دەبێتەوە" لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
دکتۆر لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی، راگەیاند "لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەم مانگە، پێشبینی دەکرێ پلەی گەرما نزیکەی پێنج پلەی سیلیزی دابەزێ و پێناچێت گەرمای وەک ئێستا لەم وەرزەدا دووبارە ببێتەوە.
ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی دەکات: "لەم چەند رۆژەدا بای رۆژئاوا چالاک بێت و ئەگەر هەیە بەو هۆیەوە کەمێک تۆز دروست بێت. لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما لە کۆتایی ئەم مانگە، پێشبینی دەکرێ تۆز و خۆڵەکەش زیاتر بکات".
شاڵاو هیدایەت، شارەزایەکی دیکەی کەشناسیی راگەیاند "بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئەم چەند رۆژە کاتییە و لە سبەیەوە جگە لە بەشێکی گەرمیان، لە ناوچەکانی دیکە پلەی گەرما بە رێژەی جیاواز دادەبەزێ".
شاڵاو هیدایەت پێشبینی کرد: "لە کۆتایی ئەم مانگەوە بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەرجەم ناوچەکانمان پلەی گەرما بە رێژەی بەرچاو دابەزێ لە سەرجەم ناوچەکان. پێشبینیمان وایە چی دیکە بەرزبوونەوەی گەرمای بەتین روونەداتەوە، چونکە لە کۆتایی مانگ بەولاوە نزمەپەستانی گەرمی وەرزیی زەریای هیندی قۆناخ بە قۆناخ لەسەر ناوچەکانمان دەکشێتەوە، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ شەپۆلەکانی گەرمای هاوین".
وادەی کۆتاییهاتنی ئەم گەرمایە راگەیاندرا
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا زەنگی لێیدا
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی سەرۆک بارزانی گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه