Kurdistan Press - خاوەنی کۆڕەک تیلیکۆم لەسەر بڕیارەکەی بەغدا هاتە دەنگ خاوەنی کۆڕەک تیلیکۆم لەسەر بڕیارەکەی بەغدا هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خاوەنی کۆڕەک تیلیکۆم لەسەر بڕیارەکەی بەغدا هاتە دەنگ

سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، تایبەت  راگەیاند: بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی گەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دژی کۆڕەک تیلیکۆم، نایاسایی و بێبنەمان و بەشێکن لە شەڕێکی ئابووری، سیاسی و ئەمنی دژی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی ئابی 2026، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم,  ئاشکرای کرد، بڕیارەکانی کۆمیسیۆن زۆر بە روونی لایەنگیریی رکابەرەکانی کۆڕەک دەکەن و ریکلامیان بۆ دەکەن، جەختیشی کردەوە کە لایەنێکی سیاسی کۆمیسیۆنەکەی قۆرخ کردووە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری راستەقینەی ئەم کارە نادادپەروەرانەیە زانراو نییە.
سیروان بارزانی دووپاتی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک سەرۆکی کۆمیسیۆن مافی دەرکردنی بڕیاری وەها ناڕەوا و نایاسایی نییە و رێکارەکانیان دوورن لە هەموو بنەمایەکی یاسایی.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم داوای لە حکوومەتی عێراق و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرد، رێگری لەم جۆرە کردەوە نابەرپرسانەی بڕیاردەرانی کۆمیسیۆن بگرن، هۆشداریشی دا کە هەڵسوکەوتی ئەم جۆرە بەرپرسانە دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق لەسەر ئاستی جیهان وەک وڵاتێکی بێیاسا دەربکەوێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا