ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەرەنسای کرد بۆ ڕۆڵ و کارکردنی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی و دۆستايهتی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرک و بەرپرسیارەتیی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەهێز و پشتیوانیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخى گشتيى عێراق و ههرێمى كوردستان و دوايين پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچهكه، ئاڵوگۆڕ کرا.


وەڵام بدەوه