ئەمڕۆ چوارشەممە 6/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەتوان ئەلعەتوانی پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرا لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .
پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانیی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی خۆی بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست لەگەڵ بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.


وەڵام بدەوه