ە میدیاکانەوە سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییە و هەروەها لە پەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی، کۆمەڵێک چەواشەکاری کردوون.
لای هەمووان ڕوونە حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی دەستووریی دانپێدانراوی فیدراڵییە و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و ڕەنجی خەڵکی کوردستانە.
هەرچەندە هەوڵی بەردەوام هەبوون بۆ بەدوو ئیدارەییکردنی، بەڵام ڕێگا بەوە نادەین و ئەو هەوڵە سەرناگرێت.
لەبارەی ئەو چەکانەی گوایە باس دەکرێت لە لایەن ئەمریکاوە بە لایەنێکی کوردی دراوە، سەرۆکی ئەو حزبە خۆی بێبەری دەکات و لایەنی دیکە تاوانبار دەکات و لە ڕاگەیاندنەکانییانەوە خەریکی چەواشەکارین.
ئەگەر ئەمەریکییەکان چەکیان بە لایەنێک دابێت خۆیان دەزانن بە چ لایەنێکیان داوە و درەنگ یان زوو ڕاستییەکەی بۆ هەموو لایەک ڕوون دەبێتەوە و پێویستی بەو هەموو چەواشەکارییە نییە.
سەرۆکی ئەو حزبە مافی ئەوەی نییە لەجیاتی دەزگا فەرمییەکان قسە بکات و قسەکانیشی ناڕاست بن و چاوەرێ بێت بەم شێوەیە گومان لە سەر خۆی و دارو دەستەکەی لاببات.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان


وەڵام بدەوه