Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە سەرۆک بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە

سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ یادی هەردوو كارەساتەکانی 9ـی حوزەیران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگر و ئەشكەنجەی دوژمن بەهێزترە".

لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: "پەنجا و هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك ئازادیخوازی سلێمانی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بەدەستی تاوانباری ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهید كران. ئەو شەهیدە نەمرانەی سلێمانی بە قوربانیدانی خۆیان وانەیەكی پڕبەهای ئازایەتی و ئازادیخوازی بوون بۆ گەلەكەیان. 22 ساڵ دوای تاوانەكەی زەعیم سدیق، هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 9ـی حوزەیرانی 1985ـدا دەستی تاوانكاری دوژمن گەییشتە گیانی بێ تاوانی پەنابەران و، فڕۆكەكانی رژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی "زێوە"ـیان بۆردومان كرد و لە تاوانەدا سەدان ژن و منداڵی بێ گوناحی پەنابەر و ئاوارە شەهید و بریندار بوون".

 لە بەشێکی دیکەی پەیامی سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوەکراوە: "دوژمن پێیوابوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ و ئازادیخوازانی كورد، دەتوانێ ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ بەردەوامبوونی لە خەبات تێبشكێنێت. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگر و ئەشكەنجەی دوژمن بەهێزترە. دواجاریش چارەنووسی دوژمن و نەیارانی گەلەكەمانمان بینی و ئیرادەی بەرزی گەلەكەمان بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت".

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی كارەساتەكانی ٩ـی حوزەیران

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا ڕۆژ نییە یادی كارەسات و قوربانیدان و قارەمانێتیی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان نەبێت. پەنجا و هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە ٩ـی حوزەیرانی ١٩٦٣ـدا ژمارەیەك ئازادیخوازی سلێمانی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بەدەستی تاوانباری ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهید كران. ئەو شەهیدە نەمرانەی سلێمانی بە قوربانیدانی خۆیان وانەیەكی پڕبەهای ئازایەتی و ئازادیخوازی بوون بۆ گەلەكەیان.

 بیست و دوو ساڵ دوای تاوانەكەی زەعیم سدیق، هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە ٩ـی حوزەیرانی ١٩٨٥ـدا دەستی تاوانكاری دوژمن گەییشتە گیانی بێ تاوانی پەنابەران و، فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی "زێوە"ـیان بۆردومان كرد و لە تاوانەدا سەدان ژن و منداڵی بێ گوناحی پەنابەر و ئاوارە شەهید و بریندار بوون.

 دوژمن پێیوابوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ و ئازادیخوازانی كورد، دەتوانێ ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ بەردەوامبوونی لە خەبات تێبشكێنێت. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگر و ئەشكەنجەی دوژمن بەهێزترە. دواجاریش چارەنووسی دوژمن و نەیارانی گەلەكەمانمان بینی و ئیرادەی بەرزی گەلەكەمان بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت.

لەو یادەدا بە بەرزی یادی شەهیدانی هەردوو كارەساتی ٩ـی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەكەینەوە و خوێنی شەهیدانمان چرای ڕێگای ئێستا و داهاتوومانە.

مسعود بارزانی

٩ـی حوزەیرانی٢٠٢١

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه