سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه كرد، كه له كاتی ئه‌ركی خۆیاندا له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه په‌لامار دران و شه‌هید بوون و پێی راگه‌یاندن، پرسه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه پرسه‌ی منه و ئینجا هی ئێوه‌یه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌و پێشمه‌رگانه‌وه كرد، كه بریندار بوون و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواستن. له‌و میانه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە، بە سزای خۆیان دەگەن.
له‌و باره‌یه‌وه، باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد، کە لە ئەنجامی ھێرشی پەکەکە شەھیدبوون
رۆژی یەکشەممە 6ـی حوزەیرانی 2021، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد، کە لە 5ـی حوزەیرانی 2021 لە ئەرکی ئاسایی خۆیان لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە شەھیدبوون.
سەرۆک بارزانی بە خانەوادەی ئەو شەھیدانەی راگەیاند، پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە و ئینجا ھی ئێوەیە و، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاندن، سەرۆک بارزانی ئەوەشی بۆ خانەوادەی شەهیدان دووپاتکردەوە، کە ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە، بە سزای خۆیان دەگەن.
دوای ئەو پەیوەندییانە سەرۆک بارزانی ھەر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە یەک بەیەکی ئەو پێشمەرگانەش کرد، کە بەھۆی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە ڕۆژی 5ـی حوزەیرانی 2021 برینداربوون و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
وەڵام بدەوه