نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌رهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ين، كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تينا له سنوورى ئامێدى كرديانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا 5 پێشمه‌رگه شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه بۆ برينداران ده‌خوازين.
نێچرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م رەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن، كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و رێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌دان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه.
گوتیشی: ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ رێزێك له ئيداره و ياساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگيريى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه، دووباره داوا ده‌كه‌ين و هۆشدارى ده‌ده‌ين كه PKK چيتر نه‌بێته هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه و رێز له قه‌واره و ئيداره و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته پێگه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حكومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى خۆى جێبه‌جێ بكات.
وەڵام بدەوه