ئاڵا تاڵه‌بانی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كه به بڕیارێك له‌و حزبه دوور خراوه‌ته‌وه، له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئیداره و ئه‌دای ئێستای یه‌كێتی به "لاواز" ناو ده‌بات و ده‌ڵێ: "ئه‌و كه‌سه‌ی ئێسته ئیداره‌ی یه‌كێتی ده‌دا، كاتێك من یه‌كێتی بووم، ئه‌و منداڵ بووه و ئاگای له زۆر شتی ناو یه‌كێتی نییه."
ئاڵا تاڵه‌بانی له به‌رنامه‌ی (تاوتوێ)ـدا، ڕه‌خنه‌ی توندی له ئیداره‌ی یه‌كێتی گرت و گوتی: "شه‌وی پێش ده‌نگدان به سه‌ركۆمار، كاك بافڵ، سه‌رۆكی یه‌كێتی، تویتێكی كردووه، به ئایه‌تێك داوا له ئیتار (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) ده‌كات ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بده‌ن، هه‌ر ئه‌مه لاوازیی یه‌كێتی له‌و دانوستان و هاوپه‌یمانیه‌تییه پیشان ده‌دا، تۆ به‌شێك بی له ئیتار و ئامانجه‌كانیت ده‌سته‌به‌ر كردبێ، به‌ڵام كه دێته سه‌ر مافی تۆ، بۆچی لێیان بپاڕێیته‌وه و به تكا داوای ده‌نگدانیان لێ بكه‌ی.
ئاڵا تاڵه‌بانی، دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه: "به نسبه‌ت منه‌وه، كه یه‌كێتیم و چاودێریی ئه‌دای ده‌كه‌م، جێی پرسیاره، ئه‌ی له داهاتوودا چۆن مامه‌ڵه ده‌كا له ئیداره‌ی عێراق و ململانێی سیاسی و پێكهاته‌ی حكوومه‌ت."
له‌باره‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان له یه‌كێتی و نه‌چوونه ژێرباری ئه‌و بڕیاره، ده‌ڵێ: "ته‌مه‌نێك له ناو یه‌كێتی بووین، ئێمه فه‌رمانبه‌ر نین و سه‌رپێچییه‌كمان كردبێ و به‌ڕێوه‌به‌ر بێ بڵێ ناتوانی لێره ده‌وام بكه‌ی، خۆمان به خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانین، كاتێك من یه‌كێتی بوومه، ئه‌وه‌ی ئێسته ئیداره‌ی یه‌كێتی ده‌دا و بووه‌ته عه‌قڵی یه‌كێتی، ڕه‌نگه منداڵ بووبێت ئاگای له زۆر شتی ناو یه‌كێتی نه‌بووبێ و ئاگای له‌وه نه‌بێ یه‌كێكی وه‌كوو من و ده‌یانی وه‌كوو من بۆ یه‌كێتی كردبێتیان، ئێمه به نایاسایی و ناپه‌یڕه‌وی و دوور له ڕێوشوێنه حزبییه‌كان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌مان دراوه."
وەڵام بدەوه