Kurdistan Press - باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دڵنیایی بە مەسرور بارزانی دا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دڵنیایی بە مەسرور بارزانی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دڵنیایی بە مەسرور بارزانی دا

مارک برایسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و لەو دیدارەدا هاوخەمی بەریتانیای بۆ قوربانیانی هێرشەکانی 28ـی ئەیلوول و رۆژانی دواتر دووپاتکردەوە.

مارک برایسۆن لە کۆبوونەکەدا دڵنیایی بە مەسرور بارزانی دا لەوەی، بەریتانیا پشتیوانی سەرەوەری و ئاسایشی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی 28ـی ئەیلوول و رۆژانی دواتر دەڵێت، "ئەمانە بەشێکن لە شێوازێکی دووبارەبوونەوەی ئێران بۆ چالاکی ناسەقامگیرکەری ئێران لە ناوچەکەدا.

رۆژی 28ـی ئەیلوولی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبە رۆژهەڵاتییەکان لە هەرێمی کوردستان و، بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا، کە لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ هەبوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا