Kurdistan Press - بەشی سێیەمی شەقامی 150 مه‌تری تەواو بووە بەشی سێیەمی شەقامی 150 مه‌تری تەواو بووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشی سێیەمی شەقامی 150 مه‌تری تەواو بووە

سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه‌: "بەشی سێیەمی شەقامی 150 مه‌تری تەواو بووە و رێژەکە گەیشتۆتە زیاتر لە %90 و تەنھا ھەندێک وردەکاری ماوە تەواو بێت، کە لە شەقامی بەحرکە تا رێگای دھۆک دەستپێدەکات و 6.1کم دەبێت، ئێستاش دانانی ھێمای ھاتووچۆ و ھێڵکاری و پارچە پارچەی بچووک ماوە قیرتاو بکرێت، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی ھەموو رێگا سەرەکیەکان و پردەکان و سیستەمی رووناکی و ئاوەڕۆ تەواو بووە".

سەرتیپ قادر گوتیشی: "بەشی دووەمیش لەقۆناغی کۆتایی دایە و ھەردوو بەش پێکەوە تەواودەبن و کۆتایی بەکارەکانمان دێت کە ئەویش 7.6کم دەبێت، لەرێگەی شەقڵاوە تا دەگاتە کەسنەزان، ھەروەھا بەھەر سێ بەشەوە کە تائێستا تەواو بووە 23کم دەبێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "تاوەکو مانگی 12ی ئەمساڵ ھەموو کارەکان بەوردەکاریەوە تەواو دەبێت و ھەردوو بەش بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه