Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سوریا تاووتوێ کرا.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ، وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی و قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخاند ، جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و یارمەتیدانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ سوپای عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش. لەم ڕووەوە کاراکردنەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدراەی هەرێم بە هەنگاوێکی ئەرێنی دانرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و دووپاتی کردەوە کە بۆ تێکشکاندنی داعش و تیرۆر بە گشتی ، پێویستە هۆکار و فاکتەرەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر بنبڕ بکرێن. ئاماژەشی بە گرنگیی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش کرد لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەو هیوایەی ببێتە هەنگاوێک بە ئاراستەی سزادانی تیرۆریستانی داعش و هێنانەدی دادپەوەریی و  قەرەبووکردنەوەی قوربانییان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه