Kurdistan Press - دادگای سلێمانی کەیسەکەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی یەکلایی کردەوە. دادگای سلێمانی کەیسەکەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی یەکلایی کردەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای سلێمانی کەیسەکەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی یەکلایی کردەوە.

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، دادگەی سلێمانی داوایەکی لاهوور جەنگیی رەتکردووەتەوە و دۆسیەکە لە بەرژەوەندیی بافڵ تاڵەبانی "بە یەکجاری" داخراوە.

لە روونكردنەوەکەی تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە، "‎لە رۆژی 09-10-2022 دادگەی بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داواکەی (لاهوور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریکاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی کە دراون، یاسایین و بەپێی پەیڕەوی یەکێتی ئەنجامدراون."

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "[بافڵ تاڵەبانی] تەواوی بەڵگەکانی بۆ دادگە خستەڕوو و داوایکرد داواکەی رەتبکرێتەوە، چونکە بە پێی یاسای ئەحزاب دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا داوا تۆمار بکەن، بەڵام داواکار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر داوای تۆمار کردووە."

لە نێوەڕاستی مانگی ئەیلوول، پارێزەرێکی لاهوور شێخ جەنگی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لاهوور شێخ جەنگی لە سکاڵاکەیدا "داوای کردووە پاڵپشت بە پەیڕەوی نێوخۆیی پەسندکراوی کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کێشەی هاوسەرۆکان بە یاسایی چارەسەر بکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه