بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەهۆی پرسی ئەمنییەوە، جگە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هیچ پارێزگا و بەشێکی دیکەی عێراق نەکەن.
رۆژی شەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2022 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هێشتا عێراق مەترسیی کەوتنە نێو گرژییە هەرێمییەکانی لەسەرە" و ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی کرد کە جگە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە دوو رەنگ پێکدێت. ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەر نییە بە رەنگی زەرد دیاریکراون کە سنووری هەرێمی کورستانی تێدا دیاریکردووە و تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکانیشی بە رەنگی سوور دیاریکردووە و ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی دەکات سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن کە بە رەنگی سوور پێشاندراون.
بەریتانیا دەڵێت، "گرووپە میلیشیاکان"ی دژی وڵاتانی رۆژئاوا لە عێراق هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر بەریتانیا و بەرژەوەندییەکانی و هۆشداریدەدات لەوەی کە دەکرێت گرووپە چەکدارەکان هێرشبکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ناوەندە دیپلۆماتییەکان و هاووڵاتییە بیانییەکان.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەشڵێت، گرژییەکان لە هەڵکشاندان و باس لە خۆپێشاندانەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات و دەڵێت "دۆخی ئەمنیی مەترسیدارە."
وەڵام بدەوه