Kurdistan Press - وەڵامێکی توند لەمونا قەھوەچیەوە بۆ یەکێتی. وەڵامێکی توند لەمونا قەھوەچیەوە بۆ یەکێتی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

وەڵامێکی توند لەمونا قەھوەچیەوە بۆ یەکێتی.

دوای ئەوەی سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا رای گەیاند: ”شێوازی ھەڵبژاردنی کۆتاکان بۆ مەبەستی خۆی بەکار ناھێنرێت، بەڵكوو سوئیسفادەی لێ دەکرێ بۆ لایەنی سیاسی“. مونا قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: 'لەبارەی قسەکانی کاک سەعدی دەپرسم، لای ئەو پێناسەی نوێنەری راستەقینە چییە؟ چونکە لای ئێمە پێناسەکەی ئەوەیە، کە لەلایەن خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردراوین و پێداگری لە مافی رەوای خەڵک بەگشتی و مافی پێکھاتەکان بەتایبەت دەکەین، گومانمان لە خۆمان نییە کە نەمانتوانیبێت نوێنەرایەتیی پێکھاتەی خۆمان بکەین، بەپێچەوانەوە، لەسەر ئاستی دەوڵەت و نێودەوڵەتییش وەک نوێنەری پێکھاتەکان مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت، لە سەرجەم خولەکانی پەرلەمانی کوردستانیش پێکھاتەکان نوێنەری راستەقینەیان ھەبووە و ھەیە، ئەمەش شتێکە سەلماندن و بەڵگەی ناوێ و ھەموو کەسێک دەیزانێت“.

ھاوکات گوتیشی: "پێکھاتەی تورکمان، کلدان، ئاشووری و سریان لەگەڵ پارتی ھاوپەیمانێتیی ستراتیژییان ھەیە، ئەوەش بە ئاشکرایە و نھێنی نییە، ھەر وەک چۆن حزبە کوردییەکانی بەشدار لە پێکھێنانی حکوومەت رێککەوتنی ستراتیژییان لەگەڵ پارتی ھەیە، جگە لەوەش، ھاوپەیمانێتیی ئێمە لەگەڵ پارتی لەپێناو پاراستنی مافەکانمان و دەستەبەرکردنیانە و لەسەری بەردەوام دەبین، ھەم لەبەر ئەزموونی ھەرێمی کوردستان، ھەم لەپێناو پێکەوەژیان“. جەختیشی كردەوە كە كێ مافەكانیان دەستەبەر بكات، هاوپەیمانی ئەو لایەنە دەبن.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە چاوەڕێ دەکەن لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی، ”بەم جۆرەش بێ گومان سەرجەم پێکھاتە و ئایین و ئایینزاکان مافەکانیان زیاتر دەچەسپێت و دەستەبەر دەبێ“.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه