Kurdistan Press - زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەکرێت زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەکرێت

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەەکرێت.
لەوبارەوە کارزان هادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیی ئەنجامبدرێت، بەڵام هێشتا کارەکان تەواو نەبوون.
کارزان هادی گوتیشی: بەدڵنیاییەوە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی، تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت و زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا پێنج هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، گوتیشی: لە قۆناغەکانی یەکەم و دووه‌مدا 17 هه‌زار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە.
دەشڵێت: تاوەکوو هەموو فەرمانبەرانی شایستە زەوی وەردەگرن، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی دەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا