وردودرشتی هەواڵ
لەلایەن کۆریای باشور و ژاپۆنەوە ڕاگەیەندرا کە کۆریای باکور ئەمڕۆ شەممە موشەکێکی بالیستی ئاراستەی کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کردووە.
سوپای کۆریای باشور ڕایگەیاند کە موشەکەکە نزیکەی کاتژمێر 6:30ی بەیانی لە ناوچەی وۆنسانەوە هاویشتراوە و زیاتر لە 700 کیلۆمەتر فڕیوە.
پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن بڵاویکردەوە کە ئەگەری هەیە شتەکە موشەکێکی بالیستیک بێت و کەوتبێتە خوارەوە، هۆشداریشی داوە بە کەشتییەکان بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.
سیئۆل و واشنتن سەرقاڵی شیکاری تاقیکردنەوەکەن بۆ دیاریکردنی وردەکارییەکان، لەکاتێکدا سوپای کۆریای باشور چاودێریکردنی تاقیکردنەوەکانی زیادی کردووە و زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمەریکا و ژاپۆن هاوبەش دەکات.
ڕاگەیەندراوی پەیوەندیدار
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆریای باشور کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە دوای هەڵدانی موشەکەکە.
ئەمە دوایین هەڵدانی موشەکییە لەمساڵدا، لەکاتێکدا کۆریای باکور لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامداوە.
پێشوتر، کیم یۆ جۆنگ خوشکی کیم جۆنگ ئون، ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تۆمەتەکانی سیئۆلی ڕەتکردەوە سەبارەت بە برینداربوونی دوو سەربازی کۆریای باشور بەهۆی مینە چێندراوەکانی کۆریای باکورەوە لە ناوچەی داماڵینی سەربازی.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه