نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای حەسەکە ئاماری سەرەتایی ناوی تۆمارکراوی قوتابیانی بۆ خوێندنی زمانی کوردی بڵاوکردەوە، کە تێیدا کۆی گشتیی قوتابیان گەیشتووەتە سەرووی 185 هەزار قوتابی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا و سووریا.
وردەکاریی ئامارەکان بەپێی ناوچەکان:
پارێزگای حەسەکە: 81 هەزار قوتابی ناویان تۆمار کردووە.
کۆبانێ: 53 هەزار و 108 قوتابی ناویان تۆمار کراوە.
عەفرین: 470 هەزار و 44 قوتابی ناویان تۆمار کراوە.
دیمەشق و حەما: سێ هەزار و 728 قوتابی تۆمار کراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پرۆسەی تۆمارکردن لە زۆرێک لە قوتابخانەکاندا هێشتا بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە ڕوو لە زیادبوون بکات.
لە لایەکی ترەوە، مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، لە پەیامێکدا داوای لە قوتابیانی کورد و خێزانەکانیان کردووە کە لە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا بەردەوام بن، و بەڵێنی داوە کە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی ددانپێدانانی فەرمی و دەستووری بە زمانی کوردی چڕتر بکەنەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه