Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکە دا کە بەڕێز ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا. پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دوا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

پەیوەندیی نێوان تورکیا لەگەل عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و  بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه