Kurdistan Press - بە بڕیاری مەسرور بارزانی 641 جووتیاری رانیە قەرەبوو دەکرێنەوە. بە بڕیاری مەسرور بارزانی 641 جووتیاری رانیە قەرەبوو دەکرێنەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە بڕیاری مەسرور بارزانی 641 جووتیاری رانیە قەرەبوو دەکرێنەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی، فەرمانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین دەردەکات.

لە نووسراوێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە هاتووە "دوابەدوای فەرمانمان ژمارە(٦٧٧٩) لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەی و یەکسانی لە مامەڵەکردن، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارمان دا".

لە نووسراوە فەرمییەکەدا ئاماژە دراوە بە "قەرەبووکردنەوەی تەنیا ئەو(٦٤١) جووتیارەی کە زەوی کشتوکاڵییان لەبەردەستە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین لەبەرامبەر هەر (٢) دۆنم یەک پارچە زەوی نیشتەجێیان بە رووبەری (٢٠٠م) پێبدرێت، کە پێشتر بەپێی نووسراوەکانی ئەم سەرۆکایەتییە ژمارە(٣٦٠٩) لە١٠ی٤ی٢٠٠٨ و(٨٠٩٢) لە ٣٣ی٧ی٢٠٠٨ کە رێککارەکانی قەرەبووکردنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە بەڵام مامەڵەکانیان راگیراوە بەمەەبستی کۆتایی هێنان بە کێشەی قەرەبووی ناوبراوە".

بەپێی زانیارییەکان ئەو جووتیارانە پێشتر زەوییەکانییان کەوتووه‌تە سنووری شارەوانییەکان و داواکاری سەرەکی ئەوان و جووتیارەکانیش بووە کە قەرەبوو بکرێنەوە.

لای خۆیەوە ھیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین) راگەیاند: " فەرمانەکە کێشەیەکی زۆر گەورە لە کۆڵ ئەوان و ئیدارەی راپەڕین و حکومەت دەکاتەوە، چونکە ئەو جووتیارانە ھەموو بەڵگەیەکی یاسایی و پێویستیان هەیە و زەویەکانیشیان کەوتووه‌تە ناو سنووری شارەوانییەکان، بۆیە ئەو فەرمانەی سەرۆکی حکومەت یەکێکە لە بریارە زۆر گرنگ و پێویستەکان".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه