سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێستا شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ لەبارەی مووچە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە دەکەن، شاندەکە تەکنیکی و هی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە، بەڵکو شاندی حکومەتی کوردستانە.
پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نزیکبووەتەوە لە چارەسەر. بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو کێشەی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی عێراق چارەسەر بکرێن:
یەکەم: ناکۆکی لەبارەی 16 دۆلارەکەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت.
دووەم: قەرزی کۆمپانیاکان کە بڕەکەی نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردووی کۆمپانیاکانە و تاوەکو ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە.
خاڵی ئەرێنی: بە چارەسەربوونی ئەو دوو کێشەیە تەنیا لەمپەرێک لەبەردەم مووچە بمێنێت داهاتی ناوخۆیە. حکومەتی عێراق داوا دەکات حکومەتی کوردستان 50%ی کۆی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات، حکومەتی کوردستانیش دەڵێت بەپێی یاسای بودجە تەنیا 50%ی داهاتی باج و گومرگ دەدات، گفتوگۆکردن لەمبارەیەوە بەردەوامە و تا ئێستا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا کراوە و دەست بە وردبینیکردن کراوە و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێڕاق هیچ تێبینییەکی نەبووە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه