Kurdistan Press - کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکراکرا کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکراکرا

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت؛ تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆمپانیای (فلای دوبەی) بەردەوامە و جەختیش دەکاتەوە کە بەڕوونی دەرکەوتووە ڕووداوەکە کردەوەیەکی خۆکوژیی یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بووە، دوای ئەوەی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەوانەوە
ناتانیاهۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانیان هێشتا بەدواداچوون بۆ پاڵنەرەکانی پشت ئەو کارەساتە دەکەن، بەڵام زانیارییەکانیان پشتڕاستی دەکەنەوە کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە پێشتر پرۆسەیەک لە "مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆژیی توندڕەو"ی لەسەر جێبەجێ کراوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، "ئاشکرایە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە کەسێکی خۆکوژ بووە
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە و وتی: "ئاماژەکان پێمان دەڵێن، ئێران و بریکارەکانی هەوڵدەدەن لە وەرزی هەڵبژاردنەکاندا هێرشمان بکەنە سەر." هەروەها ڕایگەیاند کە بۆشاییەک لە سیستەمی پشکنینی فڕۆکەوانەکاندا هەیە و لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ئیمارات لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەم شێوەیە بکەن
سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی تارانیش، ناتانیاهۆ ئاشکرای کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەتوانن بە یەکجاری یەکلایی بکەنەوە ئایا یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبووە یان نا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا