Kurdistan Press - گوتەبێژی بارەگای بارزانی: ئەوانەی سیاسەتی برسیكردنیان بەكار هێناوە، رووخاون و نەماون گوتەبێژی بارەگای بارزانی: ئەوانەی سیاسەتی برسیكردنیان بەكار هێناوە، رووخاون و نەماون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گوتەبێژی بارەگای بارزانی: ئەوانەی سیاسەتی برسیكردنیان بەكار هێناوە، رووخاون و نەماون

گوتەبێژی بارەگای بارزانی رای گەیاند، ئەو سیستمە سیاسییانەی سیاسەتی برسیكردنیان بەكار هێنا، ڕووخان و نەمان و گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەكێكی سیاسی، پێشێلكارییە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری حوزەیران، خالیدە خەلیل گوتەبێژی بارەگای بارزانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی، گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەكێكی سیاسی، پێشێلكردنی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتییە.

گوتەبێژی بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە كردووە، برسیكردن، توندترین شێوازی تیرۆرە كە هاووڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕكەران دەپێكێت.

خالیدە خەلیل نووسیویەتی، وەك خۆسێ موخیكا دەڵێت: مێژوو فێرمانی  كردووە، هەر سیستمێكی ستەمكارانە كە چەكی برسێتییان بەكار هێنا، لە كۆتاییدا ڕووخان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا