Kurdistan Press - گەیشت. پێدانی قەرزی کشتوکڵی لە ھەرێمی کوردستان دەسپێ دەکات گەیشت. پێدانی قەرزی کشتوکڵی لە ھەرێمی کوردستان دەسپێ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەیشت. پێدانی قەرزی کشتوکڵی لە ھەرێمی کوردستان دەسپێ دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ بانکی قرتاس یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکردووە، بۆ پێدانی قەرز بە جووتیاران و دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ و ڤێتنەری، کە پڕۆژەی بچووک و مامناوەندیان ھەیە، بڕی قەرزەکەش لەنێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی دانەوەی قەرزەکە تاوەکو پێنج ساڵە و دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی پڕۆژەکە دەست بەدانەوەی دەکرێت و هیچ سودێکی ناچێتەسەر.

بێگەرد تاڵەبانی، گوتیشی "لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ بیرۆکەکان وەردەرگرن، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ دەکرێت ئاراستەی بانکی قیرتاس دەکرێت، پاشان رێکارەکانی بۆ دەگیرێتەبەر تاوەکو خاوەنی بیرۆکەکە سودمەندبێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه