Kurdistan Press - زستانێکی سەخت و دژوار و بەرێوەیە. زستانێکی سەخت و دژوار و بەرێوەیە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زستانێکی سەخت و دژوار و بەرێوەیە.

شارەزایەکی بواری کەشناسی چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی وەرزی بارانبارینی 2022 - 2023 ئاشکرا دەکات و دەڵێت زستانی داهاتوو ئەگەری ھاتنی رێژەیەکی زیاتر لە شەپۆلە بەھێزەکانی سەرما و بەفر بارین هەیە بەراورد بە زۆرێک لەساڵانی رابردوو.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە وەرزی بارانبارینی 2022 - 2023 بڵاویکردووەتەوە: "سەرەتا ئەو دیاردانەی کاریگەرییان ھەیە لەسەر کەشوھەوای ناوچەکانمان ھەر لەسوڕی گەرمبوون و ساردبوونەوەی بەشە جیاوازەکانی زەریا و دەریاکان ھۆکارێکی گرنگن بۆ دیاریکردن و پێشبینیکردنی وەرزی و دوورمەودا لەوانەش زەریای ھێمن کە ماوەی دوو ساڵ زیاترە لانینا لە رۆژھەڵات ناوەراستی زەریاکە بەردەوامی ھەیە تا کۆتایی ئەمساڵیش سوڕی سێیەمی بە لاوازی بەردەوامی دەبێت و لە وەرزی زستان و بەھاردا بەرەو گەرمبوونەوە دەچێت، زەریای ھیندیش کە ئێستا ئاوەکانی رۆژئاوای ساردترن لە مامناوەند ئەمەش ھۆکارێکی دیکەی کەمی شێ و کەمبارانی ئەم دوو ساڵە بووە لە ناوچەکەدا بەھەمان شێوە لەگەڵ دیاردەی ENSOی زەریای ھێمن لە وەرزی زستان و بەھاردا پێشبینی دەکرێت ئاسایی ببێتەوە".

دەشڵێت: "ئەنجامەکە بەم شێوەیە کە وەرزی پاییزمان بارانی کەمتر دەبێت لە ئاسایی، بەڵام باشتر دەبێت لە پاییزی دوو ساڵی رابردوو ھەم لەرووی باران و لەرووی پلەی گەرمییەوە ساردتر دەبێت، هەروەها وەرزی زستان و بەھارمان بەرادەیەکی زۆر باش شێدار و باراناوی دەبێتەوە کە کۆتایی بە وشکە ساڵی بھێنێت، لەڕووی پلەی گەرمییەوە بەھەمان شێوە ساردتر دەبێت، لە وەرزی زستانیشدا ئەگەری ھاتنی رێژەیەکی زیاتر لە شەپۆلە بەھێزەکانی سەرما و بەفر بارینمان دەبێت بەراورد بە زۆرێک لەساڵانی رابردوو".

هەروەها ئاشکراشی دەکات: "دەنگۆی ھاوشێوە بوونی کەشی ئەمساڵ وەک دوو ساڵی ڕابردوو ھیچ بنەمایەکی نییە و زۆربەی ئەو ھۆکارانە گۆرانکارییان بەسەردا ھاتووە کە لە دوو ساڵی رابردوو ھۆکارێکبوون بۆ وشکە ساڵیی و بەرزی پلەکانی گەرم".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا