Kurdistan Press - مەلا بەختیار بەداخەوە بۆ یەکێتی. مەلا بەختیار بەداخەوە بۆ یەکێتی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەلا بەختیار بەداخەوە بۆ یەکێتی.

نووسینگەی مەلا بەختیار رایگەیاند، تا ئێستا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر ژەهرپێدانەکەی لیژنەی پێکنەهێناوە و  لەکاتی خۆیدا سکاڵای یاسایی تۆماردەکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، نوسینگەی  راگەیاندنی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "مەلا بەختیار تا ئێستا لە چاوپێكەوتن‌ و لەو راپۆرتەی كە بە بەڵگەوە بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لایەنەكان، باڵیۆزخانەکان ‌و دەوڵەتەكانی ناردووە، هیچ كەسێكی لەسەر ژەهرپێدانەكەی، وەكو كەس، تاوانبار نەكردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەداخیشەوە، مەكتەبی سیاسی لەئاست تاوانێكی قێزەونی ئاوادا، لیژنەی لێكۆڵینەوەیان پێكنەهێنا. تازە پێكیشیی بهێنن بەهای نەما. لە ئان ‌و كاتی خۆیدا، مەلا بەختیار سكاڵای یاسایی لەسەر تاوانباران تۆمار دەكات".

جەتیشیکردووەتەوە: "بۆیە مەلا بەختیار تا ئێستا سكاڵاكەی نەكردووە، چونكە تاوانەكە هێندە شەرمەزاریە.. نەیویستووە، سەرباری كێشەگەلی یەكێتی، كێشەیەك لەناو خودی یەكێتیدا رویداوە، بباتە بەردەم دادگا".

نووسینگەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رەتیشیدەکاتەوە، ئاراس جەنگی بەناوی لاهور جەنگییەوە سەردانی مەلا بەختیاری کردبێت و داوای لێبووردنی کردبێت.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2021 مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و سیاسیی یەکێتی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "بەبێ ئەولا و ئەملا دەیڵێم لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ژەهرخوارکراوم، دوو سێ مانگ پێش 8ی تەمووز ئەو تاوانە بەرامبەر من کراوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا