Kurdistan Press - خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی 70 و 80، گەڕایەوە. خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی 70 و 80، گەڕایەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی 70 و 80، گەڕایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی 70 و 80، فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز گەڕایەوە.

میران بەکر، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە  راگەیاند: "خشتەیەکی نوێی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەردرا و بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێردرایەوە".

گوتیشی: "ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی لە خشتەکەدا ناویان هاتووەتەوە، 3 هەزار و  393 ئەفسەرن".

هاوکات شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلوولی ساڵی  2018-2019  تایبەت بە هەردوو  یەکەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لەئەفسەرانی قارەمان دەکات و راشیدەگەێنێت: "هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووەو بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا