ھەولێر...
پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 بۆ شەقامی 60مەتری مەتریی جێبەجێ دەكرێت
بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری تاکو شەقامی 60مەتری و کەمکردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە و ڕێگریكردن لەدروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
درێژی پرۆژەكە (1200)مەترە و لە شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێ دەکات تاکو شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر.
وەڵام بدەوه