ئەمرۆ پێنجشەممە 8/5/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "سبەی هەینی پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و بەهۆی بەرزی شێ ڕێژەیی لە هەوادا و بەرزی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ باشتر وایە ئەو کەسانەی لە ماڵ دەچنە دەرەوە بۆ مەبەستی گەشت و سەیران خۆیان نەدەنە بەر تیشکی خۆر، چونکە زیانی هەیە بۆ تەندروستیان هەست بە گەرمایەکی تاڕادەیەک بێزارکەر دەکرێت."
ئاماژەشی بەوە داوە: "پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی هەبوونی شێی ڕێژەیی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، سلێمانی، کۆیە و دەورووبەری ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن و چالاکبوونی هەورەبرووسکە هەیە."
وەڵام بدەوه