Kurdistan Press - کەشتییەکی بەریتانیا بە ئامانج گیرا کەشتییەکی بەریتانیا بە ئامانج گیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشتییەکی بەریتانیا بە ئامانج گیرا

ئەمڕۆ دووشەم 21ی ئەیلوول، دەستەی دەریایی بەریتانیا ڕای گەیاند کە کەشتییەکی گواستنەوەی غاز لە کاتی دەرچوونی لە گەرووی هورمز، بە تەنێک كە تا ئێستە نازانرێت چییە  "نەناسراو" کراوەتە ئامانج و پێکراوە.
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە کەشتییەکە سەلامەتیی تیمی سەرنشینانی ڕاگەیاندووە و دوای ئەوەی لە گەرووی هورمز بەر ئەو تەنە نەناسراوە کەوتووە، بەردەوامە لە گەشتەکەی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی لە وڵاتانی ناوچەکە و عێراق، کە ئاگاداری هەر ئەگەرێکی ئاڵۆزی بن و ئامادەییان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان هەبێت.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاندبوو کە لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کۆ دەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری پێوەندیدار بە ئێرانەوە.
هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئامادەکاری بۆ دەرکردنی "بڕیارێکی گەورە" سەبارەت بە ئێران دەکات، ئەمەش لە ناوەڕاستی ئەو دووپاتکردنەوانەدا دێت کە باس لە ئامادەیی سوپای ئەمەریکا بۆ هەر ئۆپراسیۆنێک دژی ئێران دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا