Kurdistan Press - لە سەیدسادق کچێک تەقە لە دادگە کرد. لە سەیدسادق کچێک تەقە لە دادگە کرد. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سەیدسادق کچێک تەقە لە دادگە کرد.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، کچێک لە قەزای سەیدسادق بە چەکی کڵاشنیکۆڤ تەقەی لە دادگە کردووە. قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، ویستوویەتی تەقە لە ئاسایش بکات، بەڵام نەیزانیوە و تەقەی لە دادگە کردووە. 

دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق ئاشکرایکرد، کچەکە ناوی یاسەمین محەممەدە و تەمەنی 17 ساڵانە، خوشکی ئەو گەنجەیە کە لە ماوەی رابردوو لە قەرەداخ دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

بە گوتەی دیاری رەفیق، رووداوەکە کاژێر 06:00ـی بەیانی بووە. ئەو کچە بۆیە تەقەی لە باڵەخانەی دادگە کردووە، "وایزانیوە ئاسایشی شارەزوورە و ئێستا کچەکە دەستگیرکراوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه