بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.7، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ئەندامانی لیژنە، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لیژنەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواى بە دواداچوون بۆ بڕیارەکانى لیژنەى ناوبرا و دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنیان، تیشک خرایە سەر ئەوشوێنانەى وەک پێویست تاوەکو ئێستا نەخشەى کەرتى و بنەڕەتییان دیاری نەکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بەرێوەبەرایەتى نەخشەدانانى بنەڕەتى ڕاسپێردران لە نزیکترین کاتدا، بە هامەنگى بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى، دەست نیشانى ئەوشوێنانە بکرێت و بەپێى پێویست کاریان لەسەر بکرێت.
پاشان گفتوگۆ لە بارەى مامەڵەى ئەو هاوڵاتییانە کرا، کە خانوویان بە زێدەڕۆ دروستکردووە و بە هۆ و هۆکارى جیا جیا مامەڵەى بەخاوەنکردنیان یەکلا نەکراوەتەوە و ئەو جێگایانەشى کە بەپێى نەخشەى ماستەر پلان گرفتیان هەیە و لەگەڵ داڕشتنەوەی نەخشەکان ناگونجێن خریە بەرباس، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پێشکەشکردنى ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لە جێبەجێکردن و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، داواى لە لیژنەى ناوبراو کرد بە هەماهەنگى فەرمانگە و لایەنەپەیوەندیدارەکان، بەپێى یاسا و ڕێنماییەکان کارى پێویستیان لەگەڵ بکات.
لە کۆتایشدا، بۆ هەموو ئەو شوێنانەى زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، کە لە نەخشەى بنەڕەتى بەر شەقام دەکەون، یان کەوتۆتە سەر ناوچەیى سەوزایی، کۆبوونەوە چەند بریارێکى پێویستى وەرگرت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
شەپۆلێکی دیکەی باران بارین بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاگاداریەکی گرنگ لە وەزارەتی پەروەردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پلانی ئەمریکا ئاشکرابوو بۆ غەززە
1 رۆژ پێش ئێستا
پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هیندستان
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه