Kurdistan Press - دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە کارتی زیرەک ده‌بێ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە کارتی زیرەک ده‌بێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە کارتی زیرەک ده‌بێ

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: "ئێستا خەریکە ھەموو بانکەکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن و پێکەوە دەبەسترێنەوە و یارمەتیی خانەنشینان دەدەن بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان، گوتیشی، "لە ھەرێمی کوردستان 15 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی ھەن، ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بە ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە، واتە دۆسیەی خانەنشینی بە ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچن و سیستەمی پێشتر بە فایل نامینێ".

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه‌: "دۆسیه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینیی ده‌به‌سترێنه‌وه‌ بە بانک و له‌مه‌وپاش دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە کارتی زیرەک ده‌بێ، ھەنگاوەکان بۆ دروستکردنی کارتی زیرەک دەستی پێ کردووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، ھەروەھا بەدڵنیایییەوە بۆ ساڵی ئایندە سیستەمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشنینان دەبێتە کارتی زیرەک".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه