Kurdistan Press - ململانێی دوو کولتوری سیاسی جیا ململانێی دوو کولتوری سیاسی جیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ململانێی دوو کولتوری سیاسی جیا

ململانێی دوو کولتوری سیاسی جیا

لەهەر کۆمەڵگایەک هەمیشە دوو تەوژمی جیالەیەک لە ململانێی بەردەوام و ئەبەدیدان. 

بەرەیەک خەمی گشتی و بەرژەوەندی نیشتیمان و نەتەوەو سەروەرکردنی یاساو رێسا کۆمەڵایەتی و شکۆی نیشتیمان و یەکڕیزی و تەبایی خستۆتە سەرووی گشت ئامانج و خواستێکەوە و ئەویتریان نان بە نرخی رۆژ دەخوات و بەردەوام لە هەوڵی تێکدانی ڕیزەکانی گەل پەرتەوازەکردنیدا بە زمانێکی بازاڕی قسەدەکات و باکی بە لێدوانەکانیەوە نیە. 

یەکێک لە لێکەوتەکانی ململانێی نێوان ئەم دوو جەمسەرە لە پانتای کۆمەڵگادا، لە دایک بوونی دوو کولتورو دو جیهان بینی و  دوو دیدگا و روئیای جیایە. 

لەدایک بوونی ئەم دوو کولتورە سیاسیە لە کۆمەڵگایەکی وەک کوردستان، جۆرێک لە فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی تەحەکومی پێ دەکات، هیچ کام لە تاکەکانی جڤاک توانای ئەوەیان نیە نەکەونە ژێر کاریگەریە ئەرێنی و نەرێنیەکانیەوە و سیاسەتی خۆپارێزی بگرنەبەت. 

کۆمەڵگای رۆشنبیرو هۆشیارو داناو ژیر، لە ژێر نفوزو کارتێکردنی دۆخ و پاڵەپەستۆی کارلێکی نێوان ئەم دوو تەوژمە بەردەوام لە گۆڕانکاری و جوڵە دایە.  بەوەی تاکی هۆشیارو بەرپرسیار هەمیشە ئەو بەرەیە هەڵدەبژێرێ، خەمی نیشتیمان و نەتەوەو شکۆی وڵاتی لا لە هەموو شتێک بەرزو باڵاترو بەهادارتر بێ و دووربێ لە نانەوەی دووبەرەکی و تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگاو شێواندن و چەواشەکاری و هەلپەرەستی و نانەوەی گرژی و ئاڵۆزیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا