گریان
گریان بورکانی تەقینەوەی ناخە.
گریان دەرەنجامی تەوژمی هەست و نەست و فشاری دەروونە. دیوە شاراوەکەی تری خەندەو بزەو پێکەنینە…هێزێکی نووستووی خەواڵووە زۆر بە ئاسانی دەکەوێتە بەردەم ختوکەدانێکی دەرەکیەوەو بەرەو رووی دونیای دەرەوەیدا دەتەقێتەوە.
گریان پانتایەکی بەرتەسکی هەیە و قوڵپی گریان و تەقینەوەی لە یەکەم چرکەساتدا هێزە ناوەکیەکەی دەردەخات و دونیای دەرەوەی خۆی لە ئاستی فشارو ئازاری پەنگ خواردووی ناوەکیەکەی ئاگادار دەکاتەوە.
گریان کاردانەوەی رۆحە بەرامبەر بە لەدەستدان، یا ترس لە روودان، یا خەفەتی بەسەرچوونی زەمەنێک و تەمەنێک، یا ماڵئاوایی لە شوێنێک و کەسانێک.
گریان کەرەسەی خۆ خاڵی کردنەوەی دەروونێکی نائارام و چرکەساتی دەسپێکی باوو زریانێکی بە تەوژمی هەست و نەستە تێک چڕژاوەکانی ناخێکی ئاڵۆزکاوو دونیای ئاڵۆزو تاریکی دەروونە.
لەکاتی گریاندا هەموو دەرگاو پەنجەرەکانی هاتنە ناوەوەی ناخ دادەخرێن، گوێ چیتر ئاگای لە دەنگەکانی دونیای دەرەوەی نیە…ئاڕاستەی گریان تاک ئاڕاستەیە تەوژمەکەی وابەستەی ئاستی زامی دەروون و بارستای ئەو فشارەیە بۆتە هۆکاری خودی گریان.
هەمیشە لەگریاندا نهێنیەکی شاراوە هەیە، تەنیا بکەرەکە پێی دەزانێ و هەستی پێدەکات و لە ناویدا نقوم دەبێ.
وەڵام بدەوه