ئەمرۆ یەکشەممە 27/4/2025، لە ڕێورەسمی واژۆکردنی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای تۆرۆس و جێنێراڵ ئیلیتریک، كەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حكوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "ساڵی 2005 لە هەرێمی کوردستان دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کەهرۆئاوی هەبوون، ئەویش دەربەندیخان و دووکان کە دەتوانرا تەنها بڕی 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنیت، بەڵام ئێستا لە هەرێمی کوردستان 8189 مێگاوات کارەبامان لە هەرێمی کوردستان هەیە، لەو بڕەدا کۆمپانیای جی ئی ئەمەریکی 5 هەزار و 250 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، کە دەکاتە %64ی کۆی گشتیی بەرهەمی کارەبای هەرێمی کوردستان."
گوتیشی: "گرفتی سەرەکیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، کێشەی کەمیی سووتەمەنی بوو، کە تاوەکوو ساڵی 2005 هیچ بڕێکی غازی شل نەبوو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام ئێستا توانای هەرێمی کوردستان لە غازی شل بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، زیاتر لە 650 ملیۆن پێی مەتر سێجا."
دواتر لە پرێس کۆنفرانسێکدا کەمال محەمەد گوتی: "خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە ئەو نرخانەی باسی لێوەدەکرێت بە هیچ جۆرێک راست نییە، پرۆژەی ڕووناکی بۆ ڕووناکردنەوەی ماڵەکانتان بە 24 کاتژمێری و بەپێی بەکارهێنانی خۆتان نرختان بۆ دێتەوە،" سەبارەت بە ئامارەکانی مانگی سێش گوتی: "104 هەزار هاوبەشمان هەیە لە 65٪ی هاووڵاتییان کەمتر لە 42 هەزار دیناری عێراقیان بۆ هاتووەتەوە."
وەڵام بدەوه