Kurdistan Press - ئەپیکور پێوستە هەوڵەکان چڕبکڕێتەوە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی کوردستان ئەپیکور پێوستە هەوڵەکان چڕبکڕێتەوە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەپیکور پێوستە هەوڵەکان چڕبکڕێتەوە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی کوردستان

یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی باکوور "ئەپیکور" لە ڕاگەیندراوێکدا، داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا.
ئەپیکور دەڵێت: لە 20ـی نیسان کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق- تورکیا، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکوومەتی عێراق بەردەوام جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی نەوتی عێراق-تورکیا دەکاتەوە، بەلام هەوڵ و هەماهەنگییەکان بەم ئاراستەیە سنووردار و بێ بەرهەم بوون.
دەشڵێت: ئەپیکور داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەیەک کە سوودی هاوبەشی هەبێت.
ڕاشیگەیاند "سەبارەت بە پێشنیازی ئەپیکور، بۆ دڵنیایی پارەی نەوت لە داهاتوودا، هەردوو حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، نیازی خۆیان بۆ ڕەچاو کردنی بژاردەکان نیشان داوە. سەرەڕای ئەمەش هیچ گفتوگۆیەکی جەوهەری سەبارەت ڕێکخستنەکانی تایبەت بە دڵنیاییدان پارەی کۆمپانیاکان نەبووە، هیچ بەرەو پێشچوونێکیش لە پرسی قەرزی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوتیش نییە."
لای خۆیەوە مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند "کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور، چەندان جار چارەیان بۆ پرسەکە پێشنیاز کردووە، بە گوێرەی یاسای بودجەی عێراق و هاوتەریب لەگەڵ گرێبەستی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، کە لەلایەن دادگای عێراقەوە ڕەوا و یاسایین."
ئاماژەی بەوەش دا، لە نەبوونی بەرەوپێشچوون نیگەران و پەشیمانین، هەرچۆنێک بێت، ئێمە لە هەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا بەردەوامین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه