Kurdistan Press - لێکۆڵەرێکی ئەمریکی سەرلەنوێ دڵنیایی دەداتە هەرێمی کوردستان لێکۆڵەرێکی ئەمریکی سەرلەنوێ دڵنیایی دەداتە هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێکۆڵەرێکی ئەمریکی سەرلەنوێ دڵنیایی دەداتە هەرێمی کوردستان

کوردستان پرێس - هەولێر

لەکاتێکدا کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی هەریر لە هەولێر و تەواوی هەرێمی کوردستان ترسی دروستبوونی بۆشاییەکی ئەمنیی هاوشێوەی ساڵی 2011 لە ناوچەکەدا هێناوەتە ئاراوە، لێکۆڵەرێکی بەڕەگەز کورد لە پەیمانگەی توێژینەوەکانی سیاسەتی دەرەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر بەردەوامیی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان واشنتۆن و هەولێر دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەم گۆڕانکارییانە بەواتای نەمانی گرنگیپێدانی ئەمریکا بە ئاسایشی هەرێم نایەت.

محەمەد ساڵح، لێکۆڵەر لە بەرنامەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەیمانگەی توێژینەوەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە "نیگەرانیی قوڵ"ی لایەنی کوردی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پاساوی خۆی هەیە. بەپێی وتەی ناوبراو، ئەم ترس و نیگەرانییە لە بارودۆخی ئەمنیی ئێستاوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە هەرێم لە لایەک کەوتووەتە بەر زنجیرەیەک هێرشی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێران و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە عێراق، و لە لایەکی ترەوە ئاڵۆزییەکان و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بەرفراوانی نەخشەی سیاسی و جوگرافی لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە.

ساڵح ڕوونیشیکردەوە، واشنتۆن لە ماوەی نزیکەی 35 ساڵی ڕابردوودا دەستەبەری سەرەکیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە؛ هەر بەم هۆیەشەوە جێهێشتنی هێزەکان ترس لە کەمبوونەوەی گرنگیپێدانی ئەمریکا بە عێراق و زیانگەیشتن بە هاوبەشەکانی دەستنیشان دەکات. وی لەم چوارچێوەیەدا ئەزموونی کشانەوەی ساڵی 2011 لە سەردەمی باراک ئۆبامادا وەبیردێنێتەوە کە بووە هۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی و سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تیرۆریستی "داعش"، جگه لەو پەراوێزخستنەی دواتر ڕووبەڕووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بووەوە.

لەبارەی ئاستی کشانەوەی سەربازیشەوە، ئەو لێکۆڵەرە ئاشکرای کرد کە هەندێک چەک و سیستمی وەک "پاتریۆت" بەرەو ئوردن گوازراونەتەوە و کەمکردنەوەی پلەبەپەلەی هێزەکان جێبەجێ کراوە. بەڵام جەختی کردەوە کە دیمەنەکە کراوەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان و دوور نییە بەشێکی سنووردار لە هێزە تایبەتەکان بمێننەوە، یان لە کاتی قەیرانی گەورەدا هێزەکان دووبارە ڕەوانەی ناوچەکە بگوێزرێنەوە.

شایەنی باسە، بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، دوێنێ چوارشەممە کۆتاییهاتنی ئەرکێکی دیکەی ئەمریکا لە عێراق و بنکەی ئاسمانیی هەریر ڕاگەیەندرا، ئەمەش دووەم کشانەوەی لەو شێوەیەیە لە دوای کشانەوەی یەکەمی ساڵی 2011 کە کۆتایی بە ئامادەیی ڕاستەوخۆی سەربازیی ئەمریکا لە ساڵی 2003وە هێنابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا