كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی له پرۆسه‌ی دابینكردنی ده‌رمان ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ یه‌كه‌مین جار له ئه‌زموونی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا نرخی دەرمان له هه‌موو كوردستاندا یەکدەخرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دەرمان یەکدەخرێت و بە کوالیتی و ستاندەری جیهانی دەخرێتە بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌م پرۆسه‌یه هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشکەوتوو به‌رێوه‌ده‌چێت و لەم نزیکانەدا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت.
رۆژی سێشه‌ممه (6ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌ت له ئه‌مڕۆوه ده‌ستی به چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی كردووه بۆ دابینكردنی ده‌رمانی باشتر بۆ هاووڵاتیان، له‌رێگەی ئه‌نجامدانی گرێبەستی شەفافەوە، دەرمان بە کوالیتی باشتر و نرخێکی هەرزانتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکەین.
هه‌فته‌ی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، له‌مه‌ودوا لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە تەندەری دابینکردنی دەرمان رادەگەیەنێت کە بەهۆیەوە نرخی 230 جۆری جیاوازی دەرمان لە هەموو کوردستان یەکدەخرێت.
پرۆسەى پێشکەشکردنى تەندەر بەگوێرەى رێنماییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گرێبەستە حکومییەکان ئەنجام دەدرێت، سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەتوانن داواکاری بۆ زیاتر لە دەرمانێک پێشکەش بکەن، رێکەوتنەکە بۆماوەى دوو ساڵ دەبێت.
ئامانجی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو جۆرە نوێیەی تەندەرکردن، دابینکردنی دەرمانە بە کوالیتییەکی بەرز و باشتر، هەروەها دابینکردنی دەرمانە بە نرخی گونجاو کە ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەری کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان، لەگەڵ یەکخستنی نرخی دەرمان لە هەموو کوردستان .
وەڵام بدەوه